Archive for ئازار 5th, 2012
به‌پێی نوێترین لێكۆڵینه‌وه ئه‌و منداڵانه‌ی به‌ر له‌واده‌ی ئاسایی خۆیان له‌دایك بون مه‌ترسی توشبونیان به‌نه‌خۆشی زیاتره، به‌به‌راورد به‌و منداڵانه‌ی له‌كاتی ئاسایی خۆیان له‌دایك ده‌بن.
سودی چه‌وه‌نده‌ر
چه‌وه‌نده‌ر، دوه‌م ماده‌ی سه‌ره‌كیه بۆ دروستكردنی شه‌كر له دوای قامیشی شه‌كر، چه‌وه‌نده‌ر كۆمه‌ڵێك ئاوێته‌ی زۆری تێدایه وه‌ك (ئاسن، كبریت، پۆتاسیۆم، كالیسۆم و فسفۆڕ) كه به‌سودن بۆ له‌ش.
چەوەندەر دو جۆره، جۆری یه‌كه‌م سپیه كه ده‌توانرێت شه‌كری لێ به‌رهه‌م بهێنرێت، جۆری دوه‌میان ئاساییه‌و ده‌توانرێت بكرێت به‌خواردن له وه‌رزی زستاندا.
سوده‌كانی چه‌وه‌نده‌ری ئاسایی :
– به‌سوده بۆ چاره‌سه‌ركردنی كه‌مخوێنی و زیادكردنی رێژه‌ی هیمۆگڵۆبین له خوێندا
– چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی خوێن
– چاره‌سه‌ره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن
– چاره‌سه‌ره بۆ چالاككردنی رۆڵی ملوله‌ی خوێن
– به‌سوده بۆ رێكخستنی باری ده‌رونی
– ئۆكسجین زیاد ده‌كات له له‌شداو یارمه‌تی كرداری هه‌ناسه‌دان ده‌دات
– كردنه‌وه‌ی ئاره‌زوی خواردن و ئاسانكردنی هه‌رس
– چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كانی بۆری میزو میزگیران ده‌كات
– كه‌م كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كانی پێست
– كه‌مكردنه‌وه‌ی قژ وه‌رین و دژایه‌تیكردنی كرێش
– وه‌ستاندنی خوێنبه‌ربون
– ده‌بێته هۆی رێكخستنی له‌ش و به هێزكردنی ئامێری به‌رگری و چالاككردنی
سبةى
ره‌شكه؛بۆ ته‌ندروستی و جوانی
ره‌شكه بۆ چاره‌سه‌ركردنی زۆر نه‌خۆشی به‌كاردێت زیاتر له (60) جۆری نه‌خۆشی، له‌زۆرێك له ده‌رمانخانه‌كاندا ره‌شكه وه‌ك چاره‌سه‌ر ده‌فرۆشرێت.
گیای ره‌شكه له‌گه‌ڵ زه‌یتی باڵنده (كومینول)ی لێ‌دروست ده‌كرێت كه بۆ زۆر نه‌خۆشی به‌سوده ئاوێته‌ی سه‌ره‌كی له رۆنی ره‌شكه‌دایه كه كۆمه‌ڵێك ماده‌ی لێده‌رده‌هێنرێت وه‌ك (جاما تربین، بیتابانین، باراسمین، زه‌یتی مه‌لحه‌م) كه به‌سودن بۆ چاره‌سه‌ركردنی (60) جۆر نه‌خۆشی.
پزیشكه‌كان ره‌شكه به چاره‌سه‌رێكی سروشتی داده‌نێن كه به‌سوده بۆ هه‌رسكردن و گه‌ده و ده‌ورانی خوێن، ره‌شكه به دو رێگه به‌كاردێت یان له شێوه‌ی حه‌ب دا یان به‌شێوه‌ی هاڕاو به‌هه‌ر جۆرێك بێت به‌سوده بۆ له‌ش ئه‌گه‌ر كه‌وچكێكی بچوك ره‌شكه بخورێت ئه‌وا ده‌بێته هۆی نه‌هێشتنی غازات، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ قه‌رنابیت و كه‌له‌رم دا بكوڵێنرێت و پاشان بخورێت، یان كه‌وچێك بكرێته كوپێك ئاوی گه‌رمه‌وه پاشان دابنرێت بۆماوه‌ی (10) خوله‌ك تا بتوێته‌وه و ساردبێته‌وه ئینجا بخورێته‌وه به‌یانیان و ئێواران زۆر به‌سوده بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی، ره‌شكه جگه له‌وه‌ی به‌كاردێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی بۆ جوانكاریش به‌سوده، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر هاڕاوه‌ی ره‌شكه بگیرێته‌وه بدرێت له پێستی ده‌موچاو پاشان بشۆرێت ئه‌وا ده‌بێته هۆی جوانكردنی پێست و لابردنی میكرۆبی سه‌رپێست
سبةى
پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.