گرژی ده‌روونی دوای زه‌بر
هه‌ر که‌سێک له ئێمه له‌وانه‌یه له ژیانی‌دا له‌گه‌ڵ چه‌ندین به‌سه‌رهاتی جه‌رگبڕ و تۆقێنه‌ر و به‌ده‌ر له توانای خۆی ژیابێ. له‌وانه‌یه خۆمان له رووداوێکی هاتوچۆ ببیننه‌وه، بووبینه قوربانی زۆرداری، یا روداوێکی ناخۆشمان بینیبێ. پۆلیس و کارمه‌ندانی ئاگرکوژێنه‌وه و فریاکه‌وتن، به‌هۆی مامه‌ڵه‌کردنیان له‌گه‌ل رووداوی مه‌ترسیدار، زیاتر ئه‌و ئه‌زمونانه‌یان تووش‌ده‌بێ. سه‌ربازان له‌وانه‌یه تووشی پێکان یا ته‌قینه‌وه ببن، و هاورێیاکانیان ببینن که ده‌کوژرێن یا بریندار ده‌بن.
زۆرینه‌یه‌یه‌ک له که‌سان به‌بێ پێویست‌بوونیان به یارمه‌تی به‌سه‌ر ئه‌م جۆره رووداوانه تێده‌په‌ڕن. که‌چی لای هه‌ندێکی تر کاردانه‌وه‌یه‌کی ده‌روونی دروست‌ده‌کات، که له‌وانه‌یه چه‌ند مانگ یا ساڵ بخایه‌نێ. ئه‌مه پێی ده‌وترێ گرژی ده‌روونی دوای زه‌بر (Posttraumatic Stress Disorder, PTSD).
گرژی ده‌روونی دوای زه‌بر چۆن سه‌رهه‌ڵده‌دات؟
گرژی ده‌روونی دوای زه‌بر له‌وانه‌یه دوای هه‌ر رووداوێکی جه‌رگبڕ په‌یداببێت . روودای کاره‌ساتاوی ئه‌وه‌یه که تیایدا خۆمان له بارێکی مه‌ترسدار ببینینه‌وه، و ژیانمان بخاته مه‌ترسی‌وه ، یا ببینین که که‌سانی نزیکمان بریندار بکرێن یا بکوژرێن. چه‌ند نموونه‌یه‌کی رووداوی کاره‌ساتاوی وه‌ک:
رووداوی هاتوچۆی جه‌رگبڕ
شه‌ڕی چه‌کداری
ده‌ستدرێژی‌کردنه سه‌ر که‌س ( سێکسی، هه‌ڵکوتانه‌سه‌ر، لێدان و سوکایه‌تی‌پێکردن، رێگری و تاڵان)
به بارمته‌گیران
په‌لاماری تیڕۆرستانه
دیلی جه‌نگ
کاره‌ساتی سروشتی و مرۆڤکرد
توشبوون به نه‌خۆشیه‌کی کوشنده
هه‌ر بارێکی تر که تیایدا که‌سه‌که ترسێکی گه‌وره، تۆقان یا بێ‌پشتیوانی به‌سه‌ریدا زاڵبێ، یا هه‌ست‌بکات ژیانی له مه‌ترسی‌دا‌یه .
تا بیستنی هه‌واڵێکی کتوپڕی برینداربوون یا مردنی یه‌کێ له ئه‌ندامانی خێزان یاخود هاوڕێ‌یه‌کی نزیک ده‌شێ ببێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی گرژی ده‌روونی دوای زه‌بر.
که‌ی گرژی ده‌روونی دوای زه‌بر په‌یدا ده‌بێ؟
ماکه‌کانی گرژی ده‌روونی دوای زه‌بر له‌وانه‌یه یه‌کسه‌ر یا چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک، تا چه‌ند مانگێکیش ( به زۆری له ماوه‌ی شه‌ش مانگ) دوای کاره‌ساته‌که ده‌ربکه‌وێت.
چۆن گرژی ده‌روونی دوای زه‌بر هه‌ستی پێ‌ده‌کرێ؟
زۆرینه دوای کاره‌ساته‌که هه‌ست به ماڵ‌وێرانی، خه‌مۆکی، دڵه‌راوکێ، تاوان و گرژی ده‌که‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌ڵچوونانه له‌م ئه‌زموونانه سێ جۆری سه‌ره‌کی له ماکه‌کان ده‌رده‌که‌وێت.
فلاشباک و دێوه‌زمه .
به‌رده‌وام له‌ناو رووداوه‌که ده‌ژی. ئه‌مه له‌وانه‌یه به رۆژ وه‌ک تارمایی و به شه‌ویش وه‌ک خه‌وی ناخۆش بیبینی. ئه‌مه له‌وانه‌یه وا به‌رجه‌سته ببێت، که‌وا هه‌ست ده‌که‌ی له‌ناو ته‌واوی رووداوه‌که ده‌ژیێیته‌وه. ئه‌مه له بیر و هۆشت دایه، له‌وانه‌شه به هه‌ڵچوونه‌کان و گۆڕانه جه‌سته‌یی‌یه‌کانیشت هه‌ست به رووداوه‌که بکه‌یت؛ ترس، ئاره‌قه‌کردن، بۆن‌کردن، ده‌نگ و ژانگرتن.
زۆر جار فلاشباک دوای رووداوی ئاساییش په‌یدا ده‌بێت. بۆ نموونه، به‌رکه‌وتنی ئۆتۆمبیل له کاتی باران له‌وانه‌یه له رۆژانی باراناوی بێته‌وه به‌ر چاوت.
خۆ به‌دوورگرتن و هه‌ست سڕبوون
به‌رده‌وام دووباره تیاژیانه‌وه‌ی ئه‌زموونه ناخۆشه‌کان له‌وانه‌یه بۆ تۆ زۆر بێزارکه‌ر بێت، بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ی پشتگوێ‌یان بخه‌ی. هه‌وڵ ده‌ده‌ی بیرت به، خۆ خه‌ریک‌کردن به ئاره‌زووه‌ک یا کاری قورس یا کات به‌سه‌ربردن به یاری….سه‌قاڵ‌بکه‌ی. خۆت له‌و شوێن و که‌سانه به‌دوور ده‌گری که کاره‌ساته‌که‌ت به بیردێننه‌وه، و هه‌وڵده‌ده‌ی له باسکردن خۆت بپاریزی.
بۆ خۆ رزگارکردن له ئازاره ده‌روونی‌یه‌کانت هه‌وڵده‌ده‌ی هه‌ستی خۆت سڕبکه‌ی و هه‌ست به هیچ نه‌که‌ی. به هۆی خۆ به‌دوور را‌گرتنت له خه‌ڵکی، ئه‌وان وا ده‌بینن که ژیان یا کارکردن و هه‌ڵ کردن له‌گه‌ڵت ئه‌سته‌مه.
3. هه‌رده‌م له ئاماده‌باشی‌دابوون .
به‌رده‌وام له ئاماده‌باشی دای، وه‌ک بڵێی پێشبینی مه‌ترسی ده‌که‌ی. ناتوانی خۆت هێور که‌یته‌وه . هه‌ست به‌دڵه‌راوکێ ده‌که‌ی خه‌وت لێناکه‌وێ. که‌سانی تر هه‌ست به په‌شۆکاوی و نائارامیت ده‌که‌ن.
ماکه‌کانی تر
هه‌ڵچوونی ده‌روونی به‌رامبه‌ر فشار زۆرجار چه‌ند ماکێکی تری له‌گه‌ڵ ده‌بێت:
· گرژبوونه‌وه و ژانی ماسولکه
· سک‌چوون
· دڵه‌کوته
· سه‌ریه‌شه
· هه‌ست به ترس و تۆقان
· خه‌مۆکی
· زیاده‌ڕۆیی له خواردنه‌وه‌ی ئه‌لکهول
· ده‌رمان به‌کارهێنان (به ژانشکێنه‌کانیش)
بۆچی کاره‌ساته‌کان به زه‌برن؟
چونکه ئه‌مان ئه‌و هه‌سته‌مان لا ناهێڵن، که ژیان به‌راستی خۆشگوزه‌رانی و ئارامی و ئاسایشه. کاره‌ساته‌کان ئه‌وه‌مان به روونی نیشان ده‌ده‌ن که ئێمه هه‌ر کاتێ له‌وانه‌یه روو به رووی مه‌رگ ببینه‌وه. ماکه‌کانی گرژی ده‌روونی دوای زه‌بر جۆرێکی کاردانه‌وه‌ی ئاسایی ده‌ربازبوونه له لێواری مه‌رگ.
ئایا هه‌موو که‌س دوای کاره‌سات تووشی گرژی ده‌روونی دوای زه‌بر ده‌بێت؟
نه‌خێر، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵک دوای رووداوی ناخۆش نیشانه‌ی گرژی ده‌روونی، ته‌نها له ماوه‌ی مانگی یه‌که‌م، لێ ده‌رده‌که‌وێت. ئه‌مه وا ده‌کات که زیاتر ئه‌زموون وه‌ربگری و به‌ره‌وپێشه‌وه بچی. ئه‌م باره له ده‌روونسازی پێی ده‌ڵێن ” کاردانه‌وه‌ی گرژی ده‌روونی کت‌وپڕ”. له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک که‌سه‌ک له‌گه‌ڵ باره‌که ده‌خه‌مڵێ و خۆی ده‌سازێنی، و ماکه‌کانی گرژی ده‌روونی لا نامێنی.
به‌ڵام هه‌موو که‌س به‌خت یاری نابێ، نزیکه‌ی سێ‌یه‌کی خه‌ڵک له‌گه‌ڵ رووداوه‌کان ناسازێن و ماکه‌کانی گرژی ده‌روونی لا‌یان به‌رده‌وام ده‌بێ. ئه‌مانه‌ش ،که درێژه‌ی کێشا، خۆی له خۆیدا ده‌بێته گرفت “واته گرفتی گرژی ده‌روونی دوای زه‌بر”.
چ گرژی ده‌روونی دوای زه‌بر خراپتر ده‌کات؟
چه‌ند رووداوه‌که ناخۆشتر بێت، ئه‌گه‌ری په‌یدابوونی گرژی ده‌روونی دوای زه‌بر زیاتر ده‌بێت. رووداوه زۆر به‌زه‌بره‌کان:
کت‌وپڕ و چاوه‌ڕوان‌نه‌کراون
درێژخایه‌نن
گه‌مارۆت ده‌دا و لێی ده‌رباز نابی
مرۆڤکرده‌ن
کوشتنی به کۆمه‌ڵی لێ‌ده‌بێته‌وه
ده‌بێته هۆی په‌ک‌که‌وتن، له‌ده‌ست‌دانی قۆڵ یا قاچه‌کان
منداڵانیش ده‌گرێته‌وه
گرژی ده‌روونی ئاسایی چ ده‌گه‌یه‌نێ؟
هه‌موو که‌س ماوه ماوه تووشی گرژی ده‌روونی ده‌بێت. به‌داخه‌وه، زاراوه‌ی “گرژی ده‌روونی” بۆ دوو مه‌به‌ستی تری جیاواز به‌کاردێ:
· نائارامی ده‌روونی،هه‌ست‌کردن به ته‌نگه‌تاوی و بارگرانی
· یا گرفته‌کانی ژیان، له‌مانه په‌یوه‌ست به کار یا په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی، که ئه‌و هه‌ستانه‌مان لا دروست ده‌کات.
جیا له گرژی ده‌روونی دوای زه‌بر، به‌رده‌وام و رۆژانه به شێوه‌یه‌کی ئاسایی روو به رووی ئه‌م بارانه ده‌بینه‌وه، به‌ڵام له‌وانه‌یه دڵه‌ڕاوکێ، خه‌مۆکی، شه‌که‌تی و سه‌ریه‌شه دروست‌بکه‌ن، یا هه‌ندێ گرفتی جه‌سته‌ییش خراپتر بکه‌ن، وه‌ک نه‌خۆشیه‌کانی گه‌ده و گرفته‌کانی پێست. ئه‌مانه‌ش گرفتن، به‌ڵام نه‌ک وه‌ک گرژی ده‌روونی دوای زه‌بر.
چۆن بزانم، که من به‌سه‌ر ئه‌زموونه ناخۆشه‌کان گوزه‌ریمه؟
کاتی که بتوانی؛
· بیری لێ‌بکه‌یه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی تووشی په‌شۆکان ببی
· به‌رده‌وام هه‌ست به مه‌ترسی نه‌که‌ی
· له کاتی ناوه‌ختا بیری لێ‌نه‌که‌یه‌وه
بۆچی گرژی ده‌روونی دوای زه‌بر زۆر جار ناناسرێته‌وه؟
هیچ که‌س له ئێمه حه‌زناکا باسی روووداوه ناخۆشه‌کانی ژیانی و هه‌ستی خۆی بکا
له‌وانه‌یه نه‌مانه‌وێت دان به‌وه‌دا بنێین که له ژێر ماکه‌کان ده‌ناڵێنین، تا وا نه‌زانرێ که ئێمه بێ‌هێز و له رووی ده‌روونی‌یه‌وه ناجێگیرین.
پزیشکان و تایبه‌تمه‌ندان ئه‌وانیش مرۆڤن. له‌وانه‌یه به باسکردنی کاره‌ساته ناخۆش و ترسناکه‌کانی ژیانمان ئه‌وانیش ناره‌حه‌ت‌بن.
که‌سانی توشبوو به گرژی ده‌روونی دوای زه‌بر ده‌توانن ئاسانتر باسی گرفته‌کانی تری رۆژانه‌یان بکه‌ن؛ وه‌ک سه‌ریه‌شه، خه‌وزڕان، په‌شۆکان، خه‌مۆکی، فشار، ته‌نگه‌تاوی، گرفتی په‌یوه‌ست به خێزان و کار.
چۆن ده‌توانم بڵیم که گرژی ده‌روونی دوای زه‌برم هه‌یه؟
ئایا له ژیانت کاره‌ساتێکی ناخۆش، وه‌ک ئه‌وانه‌ی له سه‌ره‌وه باسکراوه، به‌سه‌رت هاتووه؟
ئه‌گه‌ر به‌ڵێ، ئایا:
بیره‌وه‌ری زیندوو، فلاشباک یا خه‌وی ناخۆشت هه‌یه؟
خۆت له‌و شتانه به‌دوور ده‌گری که رووداوه‌که‌ت به بیر دێننه‌وه؟
زۆرجار هه‌ست‌ده‌که‌ی سۆزت مردووه؟
هه‌ست به په‌شۆکاوی ده‌که‌ی وبه‌رده‌وام له ئاماده‌باشی دای، هۆکه‌شی لات روون نی‌یه؟
له‌ڕاده به‌ده‌ر ده‌خۆی، ده‌خۆیه‌وه یا ده‌رمان به‌کاردێنی؟
هه‌ست ده‌که‌ی مه‌زاجت له ده‌ست خۆت نی‌یه؟
مامه‌ڵه‌کردنت له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی تر زه‌حمه‌ت‌ده‌بێت؟
ده‌بێ به‌رده‌وام خۆت خه‌ریک‌بکه‌ی تا بگوزه‌رێی؟
هه‌ست به خه‌مۆکی یا شه‌که‌تی ده‌که‌ی؟
گه‌ر که‌متر له ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته دوای رووداوه‌که ماکه‌کان به‌ره‌به‌ره بزربن، له‌وانه‌یه ئه‌مه به‌شێک بێت له پرۆسه‌ی ئاسایی خۆگونجاندن.
گه‌ر زیاتر له شه‌ش هه‌فته بخایه‌نێت و وا پێنه‌چیت به‌ره‌و باشی بڕوات، ئه‌مه جێی ئه‌وه‌یه که له‌گه‌ڵ دکتۆره‌که‌ت باسی‌بکه‌ی.
چۆن خۆم له‌م گرفته رزگار بکه‌م؟
هه‌وڵ‌بده:
ژیان تا بکرێ به‌ئاسایی وه‌ربگری
بگه‌ڕێیه‌وه سه‌ر رۆتینی رۆژانه‌ت
لای که‌سکی باوه‌ڕپێکراو به‌سه‌رهاته‌کانت باس‌بکه‌ی
مه‌شقی خۆخاوکردنه‌وه بکه‌ی
بگه‌ڕێیه‌وه سه‌ر کاره‌که‌ت
خواردن و چالاکیت رێک‌بخه‌ی
بگه‌ڕێوه ئه‌و شوێنه‌ی که کاره‌ساته‌که‌ت تیا به‌سه‌رهاتووه
زیاتر کاتی خۆت له‌گه‌ڵ خێزان و هاوڕێیانت به‌سه‌ر ببه
به ئاگایی لێخوڕه، له‌وانه‌یه ته‌رکیزت که‌م ببێته‌وه
به گشتی زۆر ئاگاری خۆت به، له‌م کاتانه ئه‌گه‌ری رووداو زیاتره
له‌گه‌ڵ دکتۆره‌که‌ت باس بکه
پێشبینی باشتر بوونت بکه
به‌پێچه‌وانه‌وه
لۆمه‌ی خۆت مه‌که، ماکه‌کانی ئه‌م گرفته نیشانه‌ی لاوازی نی‌یه. ئه‌مانه کاردانه‌وه‌ی ئاسایی مرۆڤی ئاسایین به‌رامبه‌ر رووداوی کاره‌ساتاوی.
هه‌سته‌کانت قه‌تیس مه‌که، گه‌ر ماکه‌کانی گرژی ده‌روونی دوای زه‌برت لێ ده‌رکه‌وت، بۆ خۆتی مه‌هێڵه‌وه، چونکه زۆر سه‌رکه‌وتوویی چاره‌سه‌ر ده‌کرێ.
خۆت لامه‌ده له باسکردنی.
پێشبینی ئه‌وه مه‌که که بیره‌وه‌ریه‌کان یه‌کسه‌ر بزربن، له‌وانه‌یه ماوه‌یه‌کی باش له‌گه‌ڵت بمێنن.
چاوه‌ڕێی زۆر شت له خۆت مه‌که.
خۆت له خه‌ڵکی تر دوور مه‌خه‌وه.
قاوه یا ئه‌لکوهول زۆر مه‌خۆوه، جگه‌ره زۆر مه‌کێشه.
زیاتر خۆت هیلاک مه‌که.
ژه‌مه‌کانی خواردن مه‌چوێنه.
به ته‌نیا پشوو به‌سه‌ر مه‌به.
چ به‌ربه‌سته له چاک‌بوونه‌وه؟
له‌وانه‌یه ببینی که خه‌ڵکی تر:
لێناگه‌ڕێن باسی گرفته‌که‌ت بکه‌ی
خۆیان لێت ده‌پارێزن
لێت تووڕه ده‌بن
وا تێده‌گه‌ن که تۆ لاوازی
لۆمه‌ت ده‌که‌ن
ئه‌مانه ئه‌و رێگا‌یانه‌ن که خه‌ڵکی تر خۆیان له بیرکردنه‌وه له کاره‌ساته جه‌رگبڕ و تۆقێنه‌ره‌کان ده‌پارێزن. ئه‌مانه به هانات نایه‌ن، چونکه هیچ هه‌ڵی ئه‌وه‌ت پێناده‌ن که باسی‌به‌سه‌رهاته‌کانت بکه‌ی.
له‌وانه‌یه نه‌توانی به ئاسانی باسی بکه‌ی. کاره‌سات له‌وانه‌یه بتخاته بارێکی گێژه‌ڵۆک، که رووداوه‌کانت به ناراست و سه‌رسوڕهێنه‌ر نیشان‌ده‌دا. زه‌حمه‌ته مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌سه‌رهاتێ بکه‌ی که نه‌توانی بهێنیه‌وه بیرت، و نه‌توانی به وشه ده‌ری‌ببڕی یا مانای پێ‌بده‌ی.
چاره‌سه‌ری
وه‌ک چۆن گرژی ده‌روونی دوای زه‌بر لایه‌نی جه‌سته‌یی و ده‌روونی هه‌یه، به هه‌مان شێوه‌ش چاره‌سه‌ری فیزیکی و ده‌روونی هه‌یه.
چاره‌سه‌ری ده‌روونی
هه‌موو شێوه کاریگه‌ره‌کانی چاره‌سه‌ری ده‌روونی ئه‌م گرفته جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و رووداوانه ده‌که‌نه‌وه که بوونه‌ته هۆی ده‌رکه‌وتنی، نه‌ک له‌سه‌ر ژیانی رابردووت. تۆ ناتوانی ئه‌وه‌ی بووه له‌بیری بکه‌ی یا بیگۆڕی. به‌ڵام ده‌توانی فێربی به‌شێوه‌یه‌کی تر بیری لێ‌بکه‌یه‌وه، بیر له دنیا و خۆت بکه‌یه‌وه.
ده‌بێ هه‌وڵ‌بده‌ی، به‌بێ زاڵ‌بوونی ترس و فشار به‌سه‌رت، تا بکرێ بتوانی به ته‌واوی به‌سه‌رهاته‌کانت بیربێته‌وه. ئه‌م چاره‌سه‌ریانه یارمه‌تیت ده‌دا که بتوانی به‌سه‌رهاته‌کانت به وشه ده‌رببڕی، به بیر خۆتی بهێنیه‌وه، به‌سه‌ر رووداوه‌کان دابچیته‌وه، ما‌نایان پێ ببه‌خشی. هۆشت ده‌توانێ به ئامارکردنی بیره‌وه‌ریه‌کان و وه‌رگێڕانیان بۆ شتی تر کاری ئاسایی خۆی ئه‌نجام‌بدا.
گه‌ر وه‌ک جاران هه‌ستت به ئارامی کرد و زاڵ‌بووی به‌سه‌ر هه‌سته‌کانت، پێویست ناکات له بیره‌وه‌ریه‌کانت رابکه‌ی. تا به راستی بتوانی زیاتر به‌سه‌ر بیره‌وه‌ریه‌کانت زاڵ‌بی؛ تا له بڕی ئه‌وه‌ی له خۆوه و به‌بێ ویستی تۆ بێنه بیرت ته‌نها ئه‌و کاتانه بیری لێ بکه‌یه‌وه که ده‌ته‌وێت.
هه‌موو ئه‌م چاره‌سه‌ریانه ده‌بێ له لایه‌ن پسپۆرانه‌وه ئه‌نجام بدرێ. دانیشتنه‌کان ده‌بێ لایه‌نی که‌م هه‌فتانه، و له‌گه‌ڵ هه‌مان ده‌روونساز بێت، بۆ ماوه‌ی 8ـ12 هه‌فته به‌رده‌وام بێت. هه‌رچه‌نده دانیشتنه‌کان نزیکه‌ی یه‌ک کاتژمێر ده‌خایه‌نێت، که‌چی هه‌ندێ جار له‌وانه‌یه تا 90 خوله‌ک بڕوات.
چاره‌سه‌ری ئاکاری هۆشمه‌ندی شێوازێکی چاره‌سه‌ری‌یه که یارمه‌تیت ده‌دات به جۆرێکی تر له بیره‌وه‌ریه‌کانت بگه‌ی، که که‌متر بێزاه‌که‌ر و باشتر مه‌مه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بکرێ، له‌گه‌ڵیدا چه‌ند مه‌شقێکی خاوکردنه‌وه ده‌که‌ی، بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیت بدا باشتر به‌رگه‌ی بیرکردنه‌وه له رووداوه ناخۆشه‌کان بگری.
رێکخستنه‌وه و هه‌ستبڕین به جووله‌ی چاو ته‌کنیکێکه که به هۆی جووله‌ی چاو یارمه‌تی مێشک ده‌دا بۆ کارکردن له‌سه‌ر فلاشباک و ماناپێدانی ئه‌زموونه ناخۆشه‌کان. له‌وانه‌یه ئه‌مه شتێکی ناوازه بێت، به‌ڵام کاریگه‌ره.
چاره‌سه‌ری به کۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ که‌سانێکی تره که هه‌مان وه یا کاره‌ساتێکی له‌شێوه‌ی ئه‌وه‌ی تۆیان تووش‌بووه. ئه‌مه‌ش له‌و راستیه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێ که،زانین و تێگه‌یشتنی به‌شداربووان له‌وه‌ی که به سه‌رت هاتووه وا ده‌کات ئاسانتر باسی به‌سه‌رهاته‌کانت بکه‌ی.
چاره‌سه‌ری به ده‌رمان
ده‌ر‌مانه‌کانی دژه خه‌مۆکی (کپ‌که‌ره‌وه‌ی تایبه‌تی دووباره‌هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی سێرۆتۆنین) ماکه‌کانی گرژی ده‌روونی دوای زه‌بر، و له هه‌مان کاتیش خه‌مۆکیش، گه‌ر هه‌بێت، که‌م و چاره‌سه‌ر ده‌کا. ئه‌مانه ده‌بێ له‌لایه‌ن پزیشکه‌وه بۆت بنووسرێ.
ئه‌م ده‌رمانانه خه‌واڵووت ناکا، هه‌رچه‌نده هه‌موویان له هه‌ندێ که‌س چه‌ند کارێکی لاوه‌کی‌یان ده‌بێت. هه‌روه‌ها له کاتی له‌پڕ وازهێنان لێ‌یان له‌وانه‌یه هه‌ندێک ناره‌حه‌تت بکات. بۆیه ده‌بێ به‌ره‌به‌ره که‌م بکرێته‌وه یا وازی‌لێبهێندرێ. گه‌ر کاری پۆسه‌تیڤیان هه‌بوو، ده‌بێ تا نزیکه‌ی دوانزه مانگ له‌سه‌ری به‌رده‌وام بی . هه‌ندێ که‌س له سه‌ره‌تای به‌کارهێنانی دژه‌خه‌مۆکی‌یه‌کان له‌وانه‌یه ئه‌م هه‌ستانه‌ی لا زیاتر په‌ره‌بسێنێ:
· دڵه‌ڕاوکێ
· نائارامی
· بیری خۆکوژی
ئه‌م هه‌ستانه به‌زۆری له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێک تێده‌په‌ڕن، بۆیه ده‌بێ به رێک‌وپێکی دکتۆره‌که‌ت ببینی.
گه‌ر ئه‌مانه کاریگه‌ری نه‌بوون، له‌وانه‌یه دژه‌خه‌مۆکی‌یه‌کانی تر، وه‌ک سێ‌بازنه‌یی یا کپ‌که‌ره‌وه‌ی مۆنۆئه‌ماینئۆکسیدێس، به‌کار بن
به ده‌گمه‌ن، گه‌ر که‌سێک وا ناره‌حه‌ت‌بێت، که نه‌توانێت بخه‌وێت یا به روونی بیر بکاته‌وه ، له‌م بارانه له‌وانه‌یه ده‌رمانی هیورکه‌ره‌وه‌ی پێویست بێت. ئه‌مانه نابێت زیاتر له 10 رۆژ به‌کار بهێنرێت.
له‌سه‌ره‌تا، کام چاره‌سه‌ر؟
رێنمایی ئینستیتیوتی نشتیمانی بۆ کلینیکی نموونه‌یی پێشنیاری ئه‌وه ده‌کا که، گه‌ر بگونجێ، به‌ر له ده‌رمان ده‌بێ چاره‌سه‌ری ده‌روونی بۆ زه‌بر ئه‌نجام بدرێ.
بۆ که‌س و کار و هاوڕێ و هاوکارانی
· چاودێری هه‌ر گۆڕانێ له ئاکاری بکه؛ که‌م‌توانایی له کارکردن، دواکه‌وتن، پشووی نه‌خۆشی، رووداوی بچوک.
· چاودێری تووڕه‌بوون، په‌شۆکاوی، خه‌مۆکی، که‌م بوونه‌وه‌ی حه‌ز وئاره‌زوو و ته‌رکیزی بکه.
· هه‌ڵ به رزگاربووانی هه‌ر کاره‌ساتێ بده به‌سه‌رهاته‌کانی خۆیان بگێرنه‌وه.
· پرسیاری گشتی بکه.
· لێگه‌ڕێ با بدوێن، قسه‌یان مه‌بڕه، هه‌ر مه‌گه‌ڕێیه‌وه سه‌ر به‌سه‌رهاته‌کانی خۆت.
· به لێقه‌وماوان مه‌ڵێ که تۆ ده‌زانی هه‌ستیان چۆنه، که نایزانی.
· پێیان مه‌ڵێ که ئه‌وان به به‌خت بووینه که رزگاریان بووه (له‌ژیان ماون)، تووڕه ده‌بن.
· کاره‌ساته‌کانیان بچووک مه‌که‌وه ” بێگومان به‌و راده‌یه خراپ نه‌بووه…”.
· پێشنیاری ئه‌وه مه‌که، که ئه‌وان ته‌نها پێویستیان به ” هاوکاری خۆیان هه‌یه”.
بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌م نامیلکه‌یه ئه‌م سه‌رچاوانه به‌کار هاتووه:
1. Royal college of psychiatrists PTDS leaflet
2. NICE guidlines
derun
پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.