چۆن ده‌زانیت له‌داهاتوو سه‌رت ئه‌ڕووتێته‌وه یان نا؟
له‌سه‌ره‌تادا ڕوتانه‌وه‌ی سه‌ر مرۆڤ ناشرین ناكان،چونكه ڕووتانه‌وه‌ی سه‌ر چه‌نده‌ها كه‌سی جوانتر نیشانداوه،به‌ڵام بۆئه‌وه‌ی بزانیت كه‌ئایا له‌هاتوو سه‌رت ئه‌سله‌ع ده‌بێ یان نا سه‌یری سه‌ری باوكت ومامه‌كانت بكه،ئه‌گه‌ر هی ئه‌وان ڕووتابۆوه ئه‌وا تۆش به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر وات به‌سه‌ردێت،چونكه ڕووتانه‌وه‌ی سه‌ر بابه‌تێكی بۆماوه‌ییه‌و په‌یوه‌ندی به‌هۆكاری دیكه نیه.
هه‌روه‌ها ده‌توانی سه‌یری قژی سه‌رت بكه‌ی وجیاوازیه‌كی پێبكه‌یت له‌گه‌ڵ 5 یان 6 مانگی ڕابردوو،ئه‌گه‌ر بینیت جیاوازی هه‌یه له‌ئاڵۆزی وزۆری تاڵه قژه‌كان ئه‌وا مانای وایه كه‌ئێستا تۆله قۆناغی هه‌ڵوه‌رینی قژی سه‌رتدایت.
ڕۆژانه مرۆڤ نزیكه‌ی 90 تا 100 تاڵه‌قژی هه‌ڵده‌وه‌رێت وئه‌وه‌ش شتێكی سروشتییه،ئاساییه كه‌ببینیت هه‌ندێك قژت كه‌وتووه‌ته سه‌ر زه‌وی حه‌مامه‌كه یان سه‌رینی خه‌وتنه‌كه‌ت،هه‌روه‌ها حه‌لاقیش ئه‌توانێ پێت بڵێ كه‌ئایا ئه‌سله‌ع ده‌بیت یان نا به‌مه‌رجێك ماوه‌یه‌ك بێت لای ئه‌و سه‌رت بتراشیت.
شيروانة